چارەسەری ئەنفلۆنزا بە دەرمانی دژە ڤایرۆس
دەرمانی دژە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەرمانێکی ڕەچەتەی چارەسەری ئەنفلۆنزایە.
دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی نیشانەکان و کورتکردنەوەی ماوەی نەخۆشیەکە.
ئەم دەرمانانە کاتێک باشتر کار دەکەن کە لە ماوەی 1 تا 2 ڕۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا بەکار بهێنرێن.
CDC پێشنیاری چارەسەری خێرا بۆ ئەوکەسانە دەکات کە ئەنفلۆنزایان هەیە یان گومانی ئەنفلۆنزاییان هەیە و مەترسی تووشبوونیان بە بارودۆخە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان زیاترە، لەوانە ژنانی دووگیان، ئەو کەسانەی کە تەنگەنەفەسی یان نەخۆشی درێژخایەنی سییەکانیان هەیە، شەکرە یان نەخۆشییەکانی دڵ.

