ئایا ئەزانن ئێمە (تەندروستی و سەلامەتی) چیمان کرد لە دووەمین پێشانگای ساڵانەی مایا؟
بەرێوبەریەتی تەندروستی و سەلامەتی یەکەیەکی گرنگی نێو شوێنی کارە بەتایبەت نێو دەزگا ئەکادیمیەکان، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانیش لەم پرۆسەیەدا پشکی شێری بەرکەوتووە هەوڵی داوە بە باشترین شێوە لەم رووەشەوە پێشکەوتنی گرنگی بەخۆوە بینێت .
کارەکانی ئەم بەرێوبەریەتیە زیاتر ئاگاداربوونی بارودۆخی فێرخواز و ستافی پەیمانگاییە ، هەر لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندرەستی و وتنەوەی وانەی تایبەت بە تەندروستی و حاڵەتە لەناکاو ( پێکانی وەرزشی و کەیسی سارد وەک خوێن بەربوون ) و سروشتیەکان ( زەمین لەرزە و کەشوهەوای نا هەموار)،هەم چۆنیەتی کوژاندنەوەی ئاگر و بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوە ،ئاشنابوونی جۆرەکانی مەترسی و ئاگرکوژێنەوە ..هتد).
چیمان پێشکەش کرد بە فیستیڤاڵەکە؟
سەرەتا سەرجەم پێداویستیەکانی تایبەت بە روداوی نەخوازراوی تەندروستیمان ئامادەکرد، پاشان بۆردی خاڵی کۆبونەوەمان دانا بۆ کۆبونەوەی سەرجەم میوانان و بەشداربووی فیستیڤاڵەکە لەکاتی دروست بوونی ئاگر یان حاڵەتی لەناکاوی سروشتی.
دواتر تیمێکمان پێکهێنا بۆ بەڕیوەبردنی ڕۆژی فیستیڤاڵەکە کەپێکهاتبوون لە ( خۆم ،م. هەردی ، م، عیرفان) ،پاشان دەستمانکرد بەدانانی ئاگرکوژێنەوەو پێشکەشکردنی ڕێنمای سەلامەتی بۆ سەرجەم بەشداربوانی ئیڤێنتەکە وە بۆ هەر حاڵەتێکی تەندروستیش ئاگادارمان بکەنەوە ، بەشداری ئەمبوڵانسێکی تیمی فریاکەوتنی شاری پزیشکی ئەنوەرشێخە کرا بۆ فریاکەوتنی هەرحاڵەتێکی تەندروستی کە پێویستی بە نەخۆشخانە بێت.
لایەنی مەترسیەکانی فیستیڤاڵەکەمان هەڵسەنگاند ئەوەی پێویستی بە کۆنتڕۆڵی راستەوخۆ بوو کۆنتڕۆڵمان کرد بۆ چارەسەرکردن
تا پاش تەواوبونی ئیڤێنتەکە تەنها یەک حاڵەتی تەندروستیمان هەبوو چارەسەری وەرگەرت.
بۆیە دەبێت دڵنابین هەنگاوەبچوکەکان ئەنجامی گەورە دروست دەکەن
باشتر وایە گرنگی بەلایەنی تەندروستی و سەلامەتی بدرێت لە شوێنی کاردا و بەتایبەت لە چالاکی و کۆبوونەوە گەورەکان .
نوسین و ئامادەکردنی :دلیر جبار/ بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە و هەڵگری بروانامەی کەنەدی مینی ماستەر لە تەندروستی و سەلامەتی
زانیوتانە رێکخراوی تەندروستی جیهانی چی ئەڵێت لەسەر بەرزە پەستانی خوێن( زەخت)
نزیکەی ۱.۲۸ ملیار کەسی پێگەیشتوو کە تەمەنیان لە نێوان ۳۰ بۆ ۷۹ ساڵدایە لە جیهاندا بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، زۆربەیان (دوو لەسەر سێ) لە وڵاتانی داهات نزم و مامناوەند دەژین
نزیکەی 46٪ی ئەو کەسانەی کە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە ئاگاداری ئەم حاڵەتە نین
کەمتر لە نیوەی ئەو کەسانەی کە تووشی بەرزی پەستانی خوێن بوون (42٪) دەستنیشان دەکرێن و چارەسەر دەکرێن
نزیکەی یەک کەس لە پێنج کەسی پێگەیشتوو (21٪) کە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە لەژێر کۆنترۆڵدایە
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی پێشوەخت لە جیهاندا
بەرزە پەستانی خوێن:
،بەرزی پەستانی خوێن ئەو کاتەیە کە پەستانی خوێن لە بۆرییەکانی خوێندا زۆر بەرزە (140/90 mmHg ) بەڵام دەکرێت بەرزتر بێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت
ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە لەوانەیە هەست بە نیشانەکانی نەکەن ، تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەیە کە پەستانی خوێنت بپشکنیت
:ئەو شتانەی مەترسی توشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەکەن بریتین لە
پیربوون
بۆماوەیی
قەڵەوی
وەرزش نەکردن
خواردنی خوێی زۆر
زۆر خواردنەوەی کحول
نیشانەکانی
زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە هیچ نیشانەیەکیان نییە. بەرزی پەستانی خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی سەرئێشە، تێکچوونی بینین، ئازاری سنگ و نیشانەکانی تر
پشکنینی پەستانی خوێن باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی بزانیت پەستانی خوێنت بەرزە. ئەگەر بەرزی پەستانی خوێن چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی تری تەندروستی وەک نەخۆشی گورچیلە، نەخۆشی دڵ و مێشک
ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە (بەزۆری ۱۸۰/۱۲۰ یان زیاتر) دەتوانن ئەم نیشانانە ئەزموون بکەن
سەرئێشەی توند
ئازاری سنگ
سەرگێژبوون
چارەسەر
گۆڕانی شێوازی ژیان یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات
وەک:
خواردنی خواردنێکی تەندروست و خوێی کەم
دابەزاندنی کێش
چالاکی جەستەیی
وازهێنان لە جگەرە
بۆ زایاری زیاتر سەردانی WHO بکەن
نوسین و ئامادەکردنی :دلیر جبار/ بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە و هەڵگری بروانامەی کەنەدی مینی ماستەر لە تەندروستی و سەلامەتی
:کێشی تەندروست
لەوانەیە نەگەیتە ئەو ژمارەیەی کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر تەرازووەکە بینیوتە، بەڵام هێشتا دەتوانیت بگەیتە کێشێک کە تەندروستی و ژیانت رێکبخات
"کێشی تەندروست" بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟ ئایا ئەو کێشەیە کە پێت وایە پێویستە بیت؟ هەمان کێشی 20 ساڵ لەمەوبەرە؟ ئێمە ناتوانین ژمارەیەکی وردت بۆ دابین بکەین بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام دەتوانین چەند ئاماژەیەکت پێ بدەین کە چۆن بگەیتە کێشێک کە بۆ تۆ تەندروست بێت و لەوێ بمێنیتەوە
بەڵام پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کەزۆری چەوری ورگ مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات. دەوری کەمەر (قەبارەی کەمەر) چەوری ورگ یارمەتیدەرە بۆ پێشبینیکردنی مەترسی تووشبوونت بە کێشە تەندروستییەکان بەهۆی زیادبوونی کێش. ئەو ژنانەی کەمەریان زیاترە لە ٣٥ ئینج و ئەو پیاوانەی کەمەریان زیاترە لە ٤٠ ئینج مەترسی زیاتریان لەسەرە, دابەزاندنی کێش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری ورگ و کەمکردنەوەی ئەو مەترسییە
بۆ ئەوەی کەمەرت بە دروستی بپێویت، بوەستە شریتێکی پێوانە لە دەوری ناوەڕاستت دابنێ، تەنها لە سەرووی ئێسکی کەمەرتەوە هەناسە وەرگرە باشان پێوانە بکە.
مەرج نییە دابەزاندنی کێش بە مانای دابەزاندنی کێشێکی زۆر بێت. دابەزاندنی تەنها 5% بۆ 10%- واتە 10 بۆ 20 پاوند بۆ کەسێکی 200 پاوند- دەتوانێت تەندروستی و خۆشگوزەرانیت باشتر بکات. ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، لەوانەیە بۆت دەرکەوێت کە ئاستی شەکری خوێنت ئاسانترە بۆ بەڕێوەبردن و کەمتر پێویستت بە دەرمانی شەکرە یە دوای ئەوەی کێشت دابەزاند، زۆرێک لەو کەسانەی کە کێشیان دادەبەزێنن تێبینی ئەوە دەکەن کە وزەی زیاتریان هەیە و ئەوانیش باشتر دەخەون
ئامانجی کێشی تەندروست شتێکە؛ دابەزاندنی کیلۆکان تەواو شتێکی ترە. ئەگەر ڕێگەیەکی ئاسان هەبوایە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی کێش، هەمووان ئەو کارەیان دەکرد. هەموومان کەسێکمان ناسیوە کە پلانێکی خۆراکی بەناوبانگ پەیڕەو دەکات و بە خێرایی کێشی دادەبەزێنێت بەڵام دواتر هەمووی بەدەست دەهێنێتەوە ، دوای ئەوەی دووبارە و سێبارە هەوڵ دەدەیت و شکست دەهێنیت، ئاسانە بزانین بۆچی خەڵک وازی لێدەهێنن
خواردن بۆ ژیان
پلانی خواردن دروست بکە کە بتوانیت بۆ هەتا هەتایە پەیڕەوی لێ بکەیت, تەنها پێویستی بە دوو پێکهاتەی سەرەکی هەیە
· لەسەر بنەمای خۆراکی تەندروست بە
دەتوانیت بە شێوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بیت لە ئەنجامدانی ئەم بیرۆکەیە
ڕەنگە پێویستت بە تاقیکردنەوەی شتی جیاواز بێت بۆ ئەوەی بزانیت چی ڕۆژ لە ڕۆژێکی ترت باشترینە بۆت. هەندێک کەس شەکر کەم دەکەنەوە و پرۆتینی زیاتر دەخۆن بۆ ئەوەی زیاتر تێر بمێننەوە. هەندێکی تریش سەرنجیان لەسەر پڕکردنەوە لە سەوزە و میوەی زیادە، ئەمەش شوێنی کەمتر بۆ خواردنی ناتەندروست بەجێدەهێڵێت. هەندێکی تریش جۆراوجۆری بۆ زۆربەی ژەمەکان سنووردار دەکەن و پابەندن بەو هەڵبژاردنانەی کە دەزانن تەندروستن و پڕن. وردەکارییەکان بەندە بەو شتەی کە حەزت لێیە و چی بە باشترین شێوە لەگەڵ ژیانتدا دەگونجێت. ئەگەر پێویستت بە بیرۆکە و پشتگیرییە، لەگەڵ پزیشکی خۆراکی و نەخۆشی شەکرە قسە بکە (بۆ ئەوەیی پلانت بۆ دابنێت).
· چاڵاکیی جەستەیی
چالاکیی جەستەیی دەتوانێت هەست بە باشتر بوون بکەیت و باشتر کار بکەیت و باشتر بخەویت. ئەگەری ئەوە نییە کە تەنها بە چالاکیی جەستەیی کێشێکی زۆر دابەزێنیت، بەڵام تێکەڵکردنی لەگەڵ ستراتیژی خۆراکەکەتدا دەتوانێت دابەزاندنی کێشت باشتر بکات
لێرەدا ڕێنماییە بنەڕەتییەکان دەخەینەڕوو:
هەموو هەفتەیەک: لانیکەم ١٥٠ خولەک چالاکیی جەستەیی مامناوەند ئەنجام بدە، وەک ڕۆیشتنێکی خێرا، یان ٧٥ خولەک چالاکیی بەهێز، وەک ڕاکردن، یان تێکەڵەیەکی هاوتای ئەو دووانە
دوو ڕۆژ یان زیاتر لە هەفتەیەکدا: چالاکییەکانی ڕاهێنانی هێز ئەنجام بدە، وەک بەرزکردنەوەی قورسایی .
ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، چالاکیی جەستەیی دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەڕێوەبردنی حاڵەتەکە لەگەڵ کێشت. چالاک بوون وا دەکات زیاتر هەستیار بیت بەرامبەر بە ئەنسۆلین (ئەو هۆرمۆنەی کە ڕێگە بە خانەکانی ناو جەستەت دەدات شەکری خوێن بۆ وزە بەکاربهێنن). جەستەت پێویستی بە دروستکردنی ئەنسۆلین نابێت یان پێویست ناکات ئەوەندە ئەنسۆلین وەربگریت، دابەزینی ئاستی ئەنسۆلین دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە هەڵگرتنی چەوری و زیادبوونی کێش.
.
نوسین و ئامادەکردنی :دلیر جبار/ بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە و هەڵگری بروانامەی کەنەدی مینی ماستەر لە تەندروستی و سەلامەتی
زانیوتانە بۆکسی سەلامەتی چی ئەرکێکی پی سپێردراوە
بۆکسی سەلامەتی چییە؟
بۆکسی سەلامەتی هەروەها پێشی ئەڵێن (sharp box):
بەکاردێت بۆ کۆکردنەوەو پاراستنی بەکارهێنەر لە زیانی کەرەستە تیژەکانی وەک : ( نیدڵ ،سرنج، شوشەوات،هتد ...),بەپێی راپۆرتی سەنتەری خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان ئاماژە بەوە دەکات ساڵانە بە نزیکەیی ٣٨٥٠٠٠ سێ سەد و هەشتاو پێنج هەزار کەس بە هۆی کەرەستە پزیشکیە تیژەکانەوە بریندار دەبن کە هەندێک کات بەرکەوتەی خوێن یان شلەمەنی نەخۆشە گوازراوەکانن، وە دەتوانرێت رێگری لێبکرێت ئەو رێژەیە کەم بکرێتەوە بە بەکارهێنانی ئەم بۆکسە بە شێوازێکی دروست بەکارهێنان.
ڕینماییەکان:
١- پێویستە گەر بۆکسەکە لە جۆری کاخەز بوو ئەو کەرەستەیەی تێیدەکرێت تەرنەبێت.
٢- وا باشترە کە سێ بەشی بۆکسەکە پربکرێت و بەشێکی بمێنێتەوە بۆ دوربون لە دران و خواپ بوون.
٣- پاش ئەوەی کە بۆکسەکە پر بوو پێویستە سەرەوەی قەپات بکرێت بە پلاستەر.
٤- لەیبڵکردنی بۆکسەکە نوسینی ( بۆ سوتاندن).
٥- بەرێوبەریەتی تەندروستی و سەلامەتی لێئاگاداربکرێتەوە بۆ ناردنی بۆ بەشی سوتاندن.
٦- ئەو میدیایانەی کە کەروی لەسەر چێنراوە پێویستە بکرێتە ناو سەرفی زەردی پلە گەرمی بەرز پاکژبکرێتەوە بە ئامێری پاکژکرنەوە(autoclave)، پاشان بنێردرێت بۆ بەشی سوتاندن چونکە ئەگەری بەهەواچونی کەروەکە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی CDC بکەن.
نوسین و ئامادەکردنی :دلیر جبار/ بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە و هەڵگری بروانامەی کەنەدی مینی ماستەر لە تەندروستی و سەلامەتی
جیاوازی چییە ؟ لە نێوان ئەنفلۆنزا fluو هەڵامەت common cold virus
هەردوکیان نەخۆشی گواستراوەی کۆندامی هەناسەدانن، بەڵام جۆری ڤایرۆسی توشبونەکانیان جیاوازە flu هۆکارەکەی تەنها (influenza virus) بەڵام هەڵامەت زۆر جۆری فایرۆس توشت دەکەن بە نمونە rhinovirus, parainfluenza, seasonal corona virus بەڵام لێمان تێک نەچێ ئەم کۆرۆنایە ئەوە نییە کە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوبوویەوە
نیشانەکانیان
خۆی لە خۆیدا زۆر ئەستەمە جیایان بکەینە پاتای وەرزی و هەڵامەت لە ڕێگای تەنها نیشانەکانەوە پێویستە چەند پشکنینێک بۆ نەخۆشەکە ئەنجام بدرێت لە حاڵەتی قورس و سەختدا بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئێمەومانان تەنها بەوە جیایان بکەینەوە کە پەتایی وەرزی زۆر بە سەختر یان قورستر توش دەبین وەک لە هەڵامەت کە زۆر جار تەنها بە ئازار شکێنێک دەتوانین نەخۆشبونمان هێور بکەینەوە یان بە جۆرێکیتر پێویستمان بە سەردانیکردنی پزیشک نابێت.
:چارەسەری ئەم نەخۆشییە بریتیە لە
چارەسەرەکەی بە چارەسەری نیشانەکان دەبێت بەکارهێنانی دژەتا و ئازار شکێن ودژە هیستامین، هەروەها خواردنی میوە و خواردنەوەی شلەمەنیە گەرمەکان بۆیە بەهیچ شێوەیەک نابێت دژە بەکتریا بەکاربێت وەک (اموکسیل و امۆکسیکلاڤ)
لە هەمووی گرنگتر
تکایە دژە زیندەیەکان ( antibiotic) بەکار مەهێنن چونکە لەشمان بەلایەنی کەمەوە پێویستی بەوە هەیە ( ٥ بۆ ٧ ) رۆژە تا سوری ڤایرۆسەکە تەواو بکات
دەتوانن بۆ زانیاری زیاترو ئاگاداربوون سەردانی ئەم لینکەی رێکخراوی CDC بکەن.
What is the difference between a cold and flu?
سەلامەتی ئاگر چییە و چۆن خۆمان بپارێزین لە ئاگر
پێشەکییەک بۆ سەلامەتی ئاگر
زۆربەی کات دروستبوونی ئاگرەکان دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، ئەوانەی بەرپرسیارن لە شوێنی کار و دەتوانن پێش دروستبوونی ئاگر لێکۆڵینەوە بکەن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ئێمە ڕێنمایی جیاوازمان هەیە لەسەر ئەو ماددانە کە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە.
مەترسییە گشتییەکانی سەلامەتی ئاگر ئاگرکەوتنەوە پێویستی بە ٣ شت هەیە بۆ دەستپێکردن:
1-سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوە (گەرمی)
2-سەرچاوەی سووتەمەنی (شتێک کە دەسوتێت)
3-ئۆکسجین
سەرچاوەکانی ئاگرکەوتنەوە بریتین لە:
گەرمکەرەوەکان ، ڕووناکی، ئامێریی کارەبایی ، کەرەستەی جگەرەکێشان (وەک جگەرە، کبریت) ، هەر شتێکی تر کە زۆر گەرم بێت یان ببێتە هۆی پریشک.
سەرچاوەکانی سووتەمەنی بریتین لە:
دار، کاغەز ، پلاستیک ، لاستیک یان فۆم، پاشماوەی زبڵ و خاشاک ، کەلوپەلی ماڵەوە.
چی پێویستە بکرێت؟
١- ئەوەی دەبێت خاوەنکارەکان بیکەن (و/یان خاوەن بیناکان )، دەبێت هەڵسەنگاندنی مەترسی سەلامەتی ئاگرکەوتنەوە ئەنجام بدەن لەسەرجەم بەشەکانی بیناکە، راپۆرتێکی تێرورەسەل بنوسرێت بۆ ئەوەی رێگر بێت لەپێشهاتەکان و هەرشتێکیش ببێتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەکە دەبێت لاببرێت ،بە پشتبەستن بە دەرەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە، خاوەنکارەکان پێویستە دڵنیابن لەوەی کە ڕێوشوێنی سەلامەتی ئاگرکەوتنەوە گونجاو و لە شوێنی خۆیدا هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی برینداربوون یان لەدەستدانی ژیان لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوەدا.
٢- لەبیرت بێت بە بەردەوامی پێداچوونەوە بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانت بکەیت و نوێ بکەیتەوە. بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی کار.
٣- هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانتان پێویستە دیاری بکەن کە چی دەتوانێت ببێتە هۆی دەستپێکردنی ئاگر، وەک سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوە (گەرما یان پریشک) و ئەو ماددانە کە دەسوتێن، و ئەو کەسانەی کە لەوانەیە مەترسییان لەسەر بێت. کاتێک مەترسییەکانت دەستنیشان کرد، دەتوانیت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنیان.
٤- بیر لەوە بکەرەوە کە ئایا دەتوانیت بە تەواوی لێیان دوور بکەویتەوە یان ئەگەر ئەمە نەکرا، چۆن دەتوانیت مەترسییەکان کەم بکەیتەوە و بەڕێوەیان ببەیت.
٥- سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوە و ماددە سووتێنەرەکان لەیەکتر جیا بکەرەوە دوور بکەوەرەوە لە ئاگرکەوتنەوە بەڕێکەوت، بۆ نموونە دڵنیابە لەوەی کە گەرمکەرەوەکان لەکاتی دەرچونت لە ماڵ کوژاندووەتەوە ، وە لەکاتی تەواوبونی دەوام یان بێئاگایی و خەوتن سەرجەم ئامێرە گەرمکەرەوەکانت لە سویچ پلاک کوژاندوەتەوە وەهەروەها بۆ نموونە دوور بکەوەرەوە لە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک کە دەتوانێت بسوتێت .
٦- هەروەها چۆن ئاگرکەوتنەوەکان دەستنیشان بکەیت و چۆن خەڵک بە خێرایی ئاگادار بکەیتەوە ، بۆ نموونە دانانی ئامێری ئاگادارکردنەوەی دوکەڵ و زەنگی ئاگرکەوتنەوە یان زەنگ وە ئامێری دروستی ئاگرکوژێنەوەت هەبێت بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بە خێرایی دەرچوونەکانی ئاگر و ڕێگاکانی هەڵهاتن بە ڕوونی نیشانە و بێ بەربەست لە هەموو کاتێکدا بهێڵەرەوە دڵنیابە لەوەی کە کرێکارەکانت ڕاهێنانی گونجاو وەردەگرن لەسەر ئەو ڕێکارانەی کە پێویستە پەیڕەوی لێبکەن، لەوانەش مەشقی ئاگرکوژێنەوە.
ئامادەکردن و نوسینی : دلێر جبار
بەرێوبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە
هەروەها دەتوانرێت زانیاری زیاتر لە GOV.UK بۆ HSE وەربگریت.