ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی
ئەمڕۆ توانیمان بەهاوکاری کاک ڕزگار سەرپەرشتیاری سەلامەتی بەرزایەکانی قەیوان ، ڕاهێنانێکی چڕو پڕی فریاگوزاری سەرەتایی بڵێینەوە بۆ کۆمەڵێک لە سەرپەرشتیاران و ئەندازیارانی کارگەکانی ئاسن و ئارد و چەند پڕۆژەیەکی تری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ، بە وردی باس لە فریاگوزاری سەرەتایی کراو کێ دەبێتە فریاگوزار و بوژانەوەی دڵ و هەندێک لە حاڵەتەکانی کەوتنەخوارەوە و شکان و خوێن بەربوون چەندان ڕوداوی تر ، خۆشبەختانە کۆتایمان پێهێنا کە بۆ ماوەی ڕۆژێک بەردەوام بوو.

