Image

ڕاهێنانی سیناریۆیی ئاگر کەوتنەوە

وەک ئەرکێکی هەمیشەیمان لە مانگی چواردا دەستمان کرد بە ڕاهێنان بە سەرجەم تیمی فایەر مارشاڵ کە پێکهاتووین لە ٨ هەشت ئەندام کە ئەرکەکانمان دابەشکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی فایەر دڕێل هەر ئەندامێک بەرپرسیاریەتی خۆیی بزانێت ، بە شێوەیەکی گشتی باس لە هەنگاوەکانی پڕۆسەکە کرا بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی حاڵەتە مەترسیدارەکاندا بە شێوەیەکی هێمنانەوە سەلامەت سەرجەم فێرخوازان وفەرمانبەرانمان بپارێزین ، لە هەمان کاتدا لە هەفتەی یەکەمی  مانگی چواردا بۆ بەشێکی زۆری فێرخوازانمان لە بەشەناوخۆیەکان ڕاهێنانمان پێشکەش کردن لەسەر هەمان مەبەست ، هیوادارم هەموان سەلامەت بن